هۆمەر دزەیی ‌

نارین ٢

بە دەنگی: هۆمەر دزەیی ‌
شێوەزار: سۆرانی
189
کەوی هەرد و تەلانی کارمامزێ گەرمەلانی
نەرم و نۆڵ و نیانی کیژۆڵەی دووگردکانی
قوربانی ئەو تەشییەی بم دەیدا لە شلکەی ڕانی
نارین نارین نارە جوانێ هۆی نار هۆی نارە جوانێ

بۆت نەماوم ڕەشتاڵە مەمکت نەگەیوە کاڵە
بەخۆم دەستم لێداوە هێشتا نەگەیوە کاڵە
بە ئاشکراش لێی بخۆی بە عورفیش بۆت حەڵاڵە
نارین نارین نارە جوانێ هۆی نار هۆی نارە جوانێ

هاتووم لە لای گەرمێنێ بۆ تۆ مردووم بووک زێنێ
چ بکەم ملوێنکەی سەنگە سەری مەمکی دێشێنێ
ڕووی بابی گولەکەی ڕەش بێ نازانێ بیگەوزێنێ
نارین نارین نارە جوانێ هۆی نار هۆی نارە جوانێ
هۆی نار هۆی نارە جوانێ