مەلا کەریم مەهابادی

ئەو کچە لەو ماڵە

بە دەنگی: مەلا کەریم مەهابادی
شێوەزار: سۆرانی
145
ئەو کچە لەو ماڵە قەولی داوە پێم
دەرکی دەروازەی داخراوە لێم

وەرە ماڵەکەم هەر تۆی خانمی
سوێندت بۆ دەخۆم ڕۆح و گیانمی
وەرە وەرە
سوێندت بۆ دەخۆم ڕۆح و گیانمی

ئەوەندەم ماوە بمنێن بە قەفەس
نە چاو تێر دەبێ، نە دڵ دەڵێ بەس

لە خودام تەڵەبە بەندت زنجیر بێ
لە دوای بەشبڕاو، هەر بەشت پیر بێ
وەرە وەرە
لە خودام تەڵەبە بەندت زنجیر بێ
لە دوای بەشبڕاو، هەر بەشت پیر بێ

ئەگەر بمێنێم بۆ تۆ دەمێنم
لە باتی خاڵان لە تۆی دەستێنم
وەرە وەرە
لە باتی ماچان لە تۆی دەستێنم