مەلا کەریم مەهابادی

کە دەڵێن ئەمڕۆ

بە دەنگی: مەلا کەریم مەهابادی
شێوەزار: سۆرانی
159
کە دەڵێن ئیمرۆ دەشت و کێو شینە
چەندە مەڵبەندی ئێمە شیرینە
بچۆ سەر گردی یارە بییبنە
لە جیهاندا گوڵێکی ڕەنگینە

زەمزەمەی بولبولی بەهارانی
وەردەبارانی ژێر دەوارانی
ئاخ لە شەوی بەزمی سەرچنارانی
وەشکەسۆفی ئەخاتە گۆرانی

ئەو دەمەی ڕۆژ دەگاتە ئێوارە
ڕوو بکەرە شاخی گۆیژە بنواڕە
عەرشی پەروەردگاری لێ دیارە
دامەنی وەک بەهەشتی ئابدارە

هۆنراوە: پیرەمێرد