ئەحمەد شەماڵ

سۆیبە باڵابەرز

بە دەنگی: ئەحمەد شەماڵ
شێوەزار: سۆرانی
237
ئەگەر ئەمزانی بە زمانی هەڵۆ
هەرگیز نەمدەکرد کاری سەربەخۆ
سۆیبە باڵابەرز هەستە و بەیانە
دەم لە ناوی دەم، دەستم لە ملانە

شەرت بێ لە داخت ڕەنگێ بڕێژم*؟؟؟
دڵم لە سەودای باڵات بنێژم
سۆیبە باڵابەرز هەستە و بەیانە
دەم لە ناوی دەم، دەستم لە ملانە

ئەگریجە و پەچەت دڵ پێی خەیاتە
ڕۆحم ئێشکچی دەوری باڵاتە
سۆیبە باڵابەرز هەستە و بەیانە
دەم لە ناوی دەم، دەستم لە ملانە

سیروانە هاتووە نادا بوارم
تانجەڕۆ هاتووە نادا بوارم
بچم بۆ لای یار زۆر بێقەرارم
سۆیبە باڵابەرز هەستە و بەیانە
دەم لە ناوی دەم، دەستم لە ملانە

قوڕعانێ بێنە پەڕە پەڕەی کەم
لە تۆ زیاتر کەس مەنعم/مەدحم*؟؟؟ ناکات
سۆیبە باڵابەرز هەستە و بەیانە
دەم لە ناوی دەم، دەستم لە ملانە

غەریبی شاران هەر پەی من خاسە
جەرگم لەت لەتە و بەرگم پڵاسە
سۆیبە باڵابەرز هەستە و بەیانە
دەم لە ناوی دەم، دەستم لە ملانە

*؟؟؟= ئەو وشانەمان بۆ ساغ نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە ڕێگەی بەشی "ڕاپۆرتی هەڵە" بۆمانی بنووسن
زۆر سپاس