محەمەد ناهید

سێوێ

بە دەنگی: محەمەد ناهید
شێوەزار: سۆرانی
164
چاوجوان لە تۆ تۆراوم دڵم تەنگە و گریاوم
چەندەت لێ پاڕامەوە نەهاتی بە لامەوە
شەرتە ڕۆژێکم مابێ نەهێڵم دڵمت لابێ
دێی دەگەڕێی لە شوێنم ئەوسایە من ناتدوێنم
هەی سێوێ گیان سێوێ بای دێ و بسکان دەبزێوێ
ناوێرم کوڵمت ماچ کەم لەبەر قەتارەی زێوێ

ئەرێ کز و کەلەلام گیانەکەم گردەنشینم
ئەرێ کول ڕۆژێ جارێ ئەمان باڵات ببینم
هەی سێوێ گیان سێوێ بای دێ و بسکان دەبزێوێ
ناوێرم کوڵمت ماچ کەم لەبەر قەتارەی زێوێ

ئەرێ ماڵە پەڕەکەت گیانەکەم شەو بە مەنزڵ کەم
ئەرێ سەیری باڵاکەت ئەمان بە کەیفی دڵ کەم
هەی سێوێ گیان سێوێ بای دێ و بسکان دەبزێوێ
ناوێرم کوڵمت ماچ کەم لەبەر قەتارەی زێوێ

ئەرێ هەر لایێ دەچی گیانەکەم ئەڵڵا یارت بێ
ئەرێ هەر لایێ دەچی و ئەمان ئەڵڵا یارت بێ
ئەرێ ئاوەکەی سابڵاغ ئەمان سازگارت بێ
هەی سێوێ گیان سێوێ بای دێ و بسکان دەبزێوێ
ناوێرم کوڵمت ماچ کەم لەبەر قەتارەی زێوێ

ئەرێ دەچم بۆ شەڕێ گیانەکەم بمڕازێنەوە
ئەرێ بە لەفزی شیرین ئەمان بملاوێنەوە
ئەرێ بەسیە بە گریان ئەمان مەمتاوێنەوە
هەی سێوێ گیان سێوێ بای دێ و بسکان دەبزێوێ
ناوێرم کوڵمت ماچ کەم لەبەر قەتارەی زێوێ