بەسیەتی دڵ ڕەنجاندن
دەبڕۆ وازم لێ بێنە
ساتێ خۆشیم لێت نەدی
نامەوێی مەمدوێنە
عەشقی تۆ دۆزەخێ بوو
دڵ و گیانی سووتاندم
خونچەی تازە پشکتوی
ژیانی هەڵوەراندم
تازە لە دوای چی هاتووی
پەشیمانی ئەنوێنی
ئەی نازانی لەوەی مرد
جارێکیتر نایبینی
بەسیەتی دڵ ڕەنجاندن
دەبڕۆ وازم لێ بێنە
ساتێ خۆشیم لێت نەدی
نامەوێی مەمدوێنە
بەڵێن بێ هەتا ماوم
پەشیمانی نەکێشم
هەرگیز من جارێکتر
ئاهت بۆ هەڵنەکێشم
بەسیەتی دڵ ڕەنجاندن
دەبڕۆ وازم لێ بێنە
ساتێ خۆشیم لێت نەدی
نامەوێی مەمدوێنە