محەمەد ماملێ

سەوزەی هەی لیمۆ و کەویار

بە دەنگی: محەمەد ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
236
ئەو سەرزەمینەی ئازیز گیان بۆی تۆی لێ نایە
ئەی ڕۆ بۆی تۆی لێ نایە

ئاوری تێ بەر بێ ئازیز گیان هەر شەو لە لایە
ئەی وەرە هەر شەو لە لایە
سەوزە هەی لیمۆ
چاوجوان مەرگی تۆ
من کەمشەرتم یان ئەتۆ
من دەبم ئای بە قوربانی تۆ

دەگەڵ کەمشەرتان ئازیز گیان پای خۆم خستە چاڵ
ئەی وەرە پای خۆم خستە چاڵ
نەجاتیم نایە ئازیز گیان هەتا هەزار ساڵ
ئەی وەرە تاکو هەزار ساڵ
سەوزە هەی لیمۆ
چاوجوان مەرگی تۆ
من کەمشەرتم یان ئەتۆ
من دەبم ئای بە قوربانی تۆ

کوڕە مێشی خاڵت نافڕێ بەس باوەشێنی کە بە ناز
چونکە پابەندە بە شەهدی شەکەری گۆناتەوە

چۆن دەبێ وا بێ شەرتی دڵداری
تۆ لە عەیش و نۆش کەژاڵ گیان من لە غەمباری
تۆ لە عەیش و نۆش عەزیزم من لە غەمباری

کەویار کەویار چ کەویارێکی
ڕەنجم بۆ کێشای عەزیزم ساڵێ وەختێکی
بە ناز و نیم ناز کەژاڵ گیان عەجەب یارێکی

ئەگەر زانیبات چەندە جوانی
چەندە مەحبووب و کەژاڵ گیان ئارامی دڵانی
عالەمت شێت کرد عەزیزم بۆ پێ نازانی

خۆم قەرەپاپاغ ئەسیر کراوم
بە داوی زولفت نازەنین توند توند پێچاوم
بە مەرگت قەسەم جوانێ گیان بۆ تۆ نەماوم
کەویار کەویار چ کەویارێکی
ڕەنجم بۆ کێشای عەزیزم ساڵێ وەختێکی
بە ناز و نیم ناز کەژاڵ گیان عەجەب یارێکی