نازدار جزیری

نابێ ئازیزم نابێ

بە دەنگی: نازدار جزیری
شێوەزار: سۆرانی
164
نابێ ئازیزم نابێ دڵداری ئاوا نابێ
نابێ نازدارم نابێ دڵداری ئاوا نابێ
چۆن دەبێ وا لە ناکاو ئەو دڵەت تەوەللا بێ
توخوا دڵی من چۆنە ئاخر دڵی تۆش وا بێ
هەر دەڵێی کاکڵە گوێزی ئاوا بە ڕێز و بێزی
دڵت لە کوێ داناوە بۆ لای ئێمەی وەگوێزی
نابێ ئازیزم نابێ دڵداری ئاوا نابێ
نابێ نازدارم نابێ دڵداری ئاوا نابێ

نازدارم بۆچی ئاوا خۆت لە من گران ئەکەی
هەر ڕۆژێ تۆ بە دەردێک ئازارم زیاد ئەکەی
ئاخر ئەتۆ نازانی ڕۆژێ تۆڵەم لێ ئەکەی
دەڕۆم و نایەمەوە تەرکی عەشقم پێ ئەکەی
نابێ ئازیزم نابێ دڵداری ئاوا نابێ
وەی نابێ نازدارم نابێ دڵداری ئاوا نابێ