ناسر ڕەزازی

بۆت دێنم و کاڵەی شەمامەبەندی

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
442
خزم و قەومم بەجێ هێشت لە دەشتی شاروێرانی
بە دوای یارێ دەکەوم گیانە ناکێشم پەشیمانی
بڵێن بە لەیلای ئازیز ئەرێ مەجنوون زەخمییە گیانی
بۆت دێنم کچێ بۆت دێنم
لە گوڵ و گوارەت بۆ دێنم
دوو کۆرپەت لە لانک بێ گیانە هەردووکیان ڕادەژێنم
یان ئەو باسکی خۆم دەبڕم ئەرێ یا هیچیان ناگرێنم

دەفەرمووی بۆ تۆ نابم چۆنی دەڵێی تا وا بم
کەوتوومە بەندیخانە ئەرێ بە یادی تۆوە مابم
یاڕەبی کۆستی دڵ کەوێ ئەرێ [گەر ساتێ لێت جودا بم]
بۆت دێنم کچێ بۆت دێنم
لە گوڵ و گوارەت بۆ دێنم
دوو کۆرپەت لە لانک بێ ئەرێ هەردووکیان ڕادەژێنم
یان ئەو باسکی خۆم دەبڕم هەی یا هیچیان ناگرێنم

شەوانە هاونشینی جامی بادەم
بە بادە با پەژارە و خەم بەبا دەم
زەمانە گەرچی بای داوە سەری من
سەری شووشەی شەراب وا چاکە با دەم

ئەرێ وەی فەسڵێکی گەلێک خۆشە نێوڕاست مانگی پاییزێ
فەسڵێکی گەلێک خۆشە نێوڕاست مانگی پاییزێ
کاڵەی شەمامەبەندی ئەی خوری کۆستەکەرێزێ
دوو کیژم پەسەند کردۆ نێوقەد پڕ لە ئامێزێ
کەنیلەی کەنیلەی کەنیلەی لە ماوەتێ
سەتارەی لە کارێزێ

ئەی وەی نازدار ئازیزی ماڵان
نازدار ئازیزی ماڵان
دین و دنیای من جوانێ هەر تۆ بردت بە تاڵان
دین و دنیای من ئازیز هەر تۆ بردت بە تاڵان