ناسر ڕەزازی

گەلە و گەلە ٢

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
182
گەلە و گەلە و گەلە هەی هەی لەو گەلاوێژە
خوا لێمی نەسێنی ئەو بەژن و باڵا ڕێزە

ئەی با سیروان بموا گیان بە مل تاڤگەوە
ئەی بە تونکە تونکەی لەیلێ ماڵە جافەوە
گەلە و گەلە و گەلە هەی هەی لەو گەلاوێژە
خوا لێمی نەسێنی ئەو بەژن و باڵا ڕێزە

ئەی خاڵێ لە تۆ دیم گیانە یەک لە ئەفسانە
ئەی نەک لە گوڵ سۆسەن لەیلێ خاڵی زەمانە
گەلە و گەلە و گەلە هەی هەی لەو گەلاوێژە
خوا لێمی نەسێنی ئەو بەژن و باڵا ڕێزە

ئەرێ هیچی نەمەنەن گیانە نیونەفەس باقی
ئەی تێکە جامەکەو توخوا دەخیلە ساقی
گەلە و گەلە و گەلە هەی هەی لەو گەلاوێژە
خوا لێمی نەسێنی ئەو بەژن و باڵا ڕێزە

ئەی نە گەنجیم ئەوێ گیانە نە ماڵی دنیا
ئەی باڵای تۆم ئەوێ
دەی باڵای تۆم ئەوێ گیانە بە تاقی تەنیا
گەلە و گەلە و گەلە هەی هەی لەو گەلاوێژە
خوا لێمی نەسێنی ئەو بەژن و باڵا ڕێزە

ئەی شەدەیێک هاتووە گیانە لە بۆکان واوە
ئەی عەمرم و عەزیزم گیانە لەسەری ناوە
گەلە و گەلە و گەلە هەی هەی لەو گەلاوێژە
خوا لێمی نەسێنی ئەو بەژن و باڵا ڕێزە

ئەی عەمرم عەزیزم
هەی عەمرم عەزیزم گیانە کژە* کەو وێنە
هەی ماچت* مانگەنە
ئەی ماچت* مانگەنە وەی وەی چواردەشەوێنە
گەلە و گەلە و گەلە هەی هەی لەو گەلاوێژە
خوا لێمی نەسێنی ئەو بەژن و باڵا ڕێزە

*= وشەی دروست لەو شوێنانەدا دەبێ "کیژە" و "چاوت" بێ کە لە گۆرانییەکانی دیکەی کاک ناسر وتراوە.