ناسر ڕەزازی

لە گوڵان و لە گوڵان

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
180
تاکو مابێ ئەرێ ئازیز لە لەشما نەفەس
شەرتە مەیلەکەت ئازیزم بەر نەدەم لە دەس
ئەی لە گوڵان و لە گوڵان ئەرێ ئازیز لە گوڵەی بەڕۆژە
لە گوڵان و لە گوڵان ئەرێ ئازیز لە گوڵەی بەڕۆژە
وە بیرت نایە نازەنین قسەی ئەو ڕۆژە

شەرتە مەیلەکەت ئەرێ ئازیز دەر نەکەم لە دڵ
مەگەر ئەو ڕۆژەی باوانم بمنێنە ژێر گڵ
لە گوڵان و لە گوڵان ئەرێ ئازیز لە گوڵەی شلێرێ
ڕێ بگرینە بەر باوانم بچینە هەولێرێ

بە بۆنەی تۆوە ئەرێ ئازیز لەم شارە وێڵم
کەی دڵم دێڵێ باوانم تۆ بەجێ بێڵم
ئەی لە گوڵان و لە گوڵان ئەرێ ئازیز لە گوڵەی بەڕۆژە
لە گوڵان و لە گوڵان ئەرێ ئازیز لە گوڵەی بەڕۆژە
وە بیرت نایە باوانم باسی ئەو ڕۆژە

ئەگەر بە بێ تۆ ئەرێ ئازیز سەر لە سەرین کەم
لە نیوەشەودا باوانم دەس بە ناڵین کەم
لە گوڵان و لە گوڵان ئەرێ ئازیز لە گوڵەی شلێرێ
ڕێ بگرینە بەر باوانم بچینە هەولێرێ