ناسر ڕەزازی

پۆلێ جوانێ مەیرۆ

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
175
ئای ئەستێران دەژمێرم شەوێ لێ لێ جوانێ لێ لێ
ئەستێران دەژمێرم شەوێ لێ لێ جوانێ لێ لێ
خەو بێ لە چاوم ناکەوێ لێ لێ جوانێ لێ لێ
دڵ مەجنوونە و لەیلای دەوێ پۆلێ جوانێ لێ لێ

ئای شیرینێ لەیلانێ و لەیلانێ پۆلە جوانێ لێ لێ
شیرینێ لەیلانێ و لەیلانێ پۆلە جوانێ لێ لێ
هەستە با بچینە سەیرانێ لێ لێ جوانێ لێ لێ

ئای باغی گوڵانم پێ بسپێرە پۆلە جوانێ لێ لێ
غونچە بە غونچە بیژمێرە پۆلە جوانێ لێ لێ
یەکی کەم بوو پێم ببژێرە لێ لێ جوانێ لێ لێ

ئای شیرینێ لەیلانێ و لەیلانێ لێ لێ جوانێ لێ لێ
شیرینێ لەیلانێ و لەیلانێ پۆلە جوانێ لێ لێ
هەستە با بچینە سەیرانێ لێ لێ جوانێ لێ لێ

ئەی باخەوان عومرت نەمێنێ لێ لێ جوانێ لێ لێ
بولبول لە باخت دەخوێنێ پۆلە جوانێ لێ لێ
سەری خونچەت هەڵدەستێنێ لێ لێ جوانێ لێ لێ

ئای شیرینێ لەیلانێ و لەیلانێ پۆلە جوانێ لێ لێ
شیرینێ لەیلانێ و لەیلانێ پۆلە جوانێ لێ لێ
هەستە با بچینە سەیرانێ لێ لێ جوانێ لێ لێ
هەوای ئەم گۆرانییە لە هەوای گۆرانییەکی کوردیی کورمانجی بە نێوی 'گرێ سیرا' وەرگیراوە و وەک دیارە بۆ یەکەمین جار مامۆستا حەسەن زیرەک کردوویە بە سۆرانی و بە نێوی 'پۆلە جوانێ مەیرۆ' تۆماری کردووە.