ڕەسووڵ بێزار گەردی

شەمامە و شلێرە

بە دەنگی: ڕەسووڵ بێزار گەردی
شێوەزار: سۆرانی
206
وەی شەمامە و شلێرە شلێرە زەرد و تەنکی
وەی دەمێک وەرە ئێرە وەرە ئێرە شەمام تەنکی
بۆنت دەکەم فرە وەی فرە شەمام تەنکی
وەی گوناه نییە و خێرە وەی خێرە شەمام تەنکی
خێر و حەسەناتە حەسەناتە شەمام تەنکی
وەی سەدەقەی براتە براتە شەمام تەنکی
وەی شەمامە و شلێرە شلێرە شەمام تەنکی
وەی دەمێک وەرە ئێرە، وەرە ئێرە شەمام تەنکی

شەمامەی خەت خەتە خەت خەتە زەرد و تەنکی
وەی شەمامەی خەت خەتە خەت خەتە زەرد و تەنکی
گوڵی بە قیمەتە بە قیمەتە شەمام تەنکی
ماچکردن حەسرەتە حەسرەتە شەمام تەنکی
ماچکردن حەسرەتە حەسرەتە زەرد و تەنکی
وەی شەمامە و شلێرە شلێرە شەمام تەنکی
دەمێک وەرە ئێرە وەرە ئێرە شەمام تەنکی
بۆنت دەکەم فرە وەی فرە شەمام تەنکی

شەمام لە بەر نانی لە بەر نانی زەرد و تەنکی
وەی شەمام لە بەر نانی لە بەر نانی شەمام تەنکی
پێم نا لە کلدانی لە کلدانی شەمام تەنکی
وەی نەفام بووم نەمزانی نەمزانی شەمام تەنکی
ئاخ نەفام بووم نەمزانی نەمزانی زەرد و تەنکی
وەی شەمامە و شلێرە شلێرە شەمام تەنکی
دەمێک وەرە ئێرە وەرە ئێرە شەمام تەنکی
بۆنت دەکەم فرە وەی فرە شەمام تەنکی

وەی شەمام لەولانانی لەولانانی شەمام تەنکی
هەوری لە ملانی لە ملانی شەمام تەنکی
کەوتە سەر مەمانی مەمانی شەمام تەنکی
وەی شەمامە و شلێرە شلێرە شەمام تەنکی
دەمێک وەرە ئێرە وەرە ئێرە شەمام تەنکی
بۆنت دەکەم فرە وەی فرە شەمام تەنکی