ساقی سایەقەی تەمەن تەمی کرد
جوانیم تێپەڕی تەمەن کەمی کرد
پیری بازاڕە گیان هەڕاج ئەکا
مردن کڕیارە هاکا زەمی کا
ڕەفیقانم مەکەن* گرین کە وەختی زارییە
قەت تەقسیر مەکەن لە شینم، شیوەنم یەکجارییە
*= بە پێی واتای شیعرەکە دەبێ لێرەدا "بکەن" بگوترێت بەڵام "مەکەن" بەرگوێ دەکەوێت.