سەعدون کاکەیی

خانم خانم خانمۆڵی

بە دەنگی: سەعدون کاکەیی
شێوەزار: سۆرانی
148
ئەی خانم خانم خانمۆڵێ
یارەکەی جوان و ناسکۆڵێ
ئەستێران دەژمێرم شەوێ
خەو بێ و لە چاوم ناکەوێ
دڵ شەیدایە و لەیلێی ئەوێ
دڵ مەجنوونە و لەیلێی ئەوێ

زەردەخەنەی لێوەکانی
دەمدی گۆشەی چاوەکانی
بەندی زوڵفە خاوەکانی

چی بکەم ئێستا کە مەهجوورم
چوون لە باڵای لەیلێ دوورم
لە کوێیە دۆستی مەغدوورم
ئەی خانم خانم خانمۆڵێ
یارەکەی جوان و ناسکۆڵێ