زنج و منج و خاڵ یان کەمەرەو چین چین
یان پەخشی کرد لە بان دایەرەی جەبین
جەبین وێنەی جام توخوا قامەت وێنەی نەی
ئەو کونەی پڕم ئەکرد جا لە بەحرێ بێ پەی
بڕوانەی ئەو سەڵتە چەنێ لووسە
ئەیژی شەکەرەبەی*؟؟؟ کارخانەکەی ڕووسە
وەی وەی وەی لەو کاڵە
کەوای بەری مەخمەڵە
خوەم تاقە جەیران خوا بیرەبیر ئەخۆم
هەر شەو لە دۆڵێ فەڵەک مەنزڵگیرە خۆم
تا کەی دانیشم توخوا تا کەی لە لات بم
یار وەفادار گیان دوور لە باڵات شاد بم
من دام تاریفات ڕێکیی ئەنامد
ئای وەک بی مەلەرزیاد*؟؟؟ ئەنامەی گیاند
ئەرێ لاوە توخوا دی نایید
مەر چە وتمە پێت لێمان توریایید
ڕێگەکەم دوور و مەنزڵم دووکانە
عاشق یارێکم لەو کوردستانە
*؟؟؟= ئەو وشانەمان بۆ ساغ نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دیانزانن لە ڕێگەی بەشی "ڕاپۆرتی هەڵە" بۆمانی بنووسن.
زۆر سپاس