هەی مەڕۆ مەڕۆ بەم گەرما مەڕۆ
ئەدا لە گۆنات شارای نیمەڕۆ
شەرت بێ لە داخت کەشکۆڵێ هەڵ کەم
لاچم لە لاتە بەرچاوت چۆڵ کەم
هەی مەڕۆ مەڕۆ بەم گەرما مەڕۆ
ئەدا لە گۆنات شارای نیمەڕۆ
ساقی سایەقەی جوانیم تەمی کرد
تەمەن تێپەڕی و ژیان کەمی کرد
پیری بازاڕە و گیان هەڕاج ئەکات
مەرگ کڕیارە و هاکا زەمی کرد
مردوو گەر بمرێ شینی جارێکە
دۆس لەیەکەبڕیان کارەساتێکە
هەی مەڕۆ مەڕۆ بەم گەرما مەڕۆ
ئەدا لە گۆنات شارای نیمەڕۆ