زارا ڕۆژهەڵاتی

بریندارم دەناڵم

بە دەنگی: زارا ڕۆژهەڵاتی
شێوەزار: سۆرانی
341
بریندارم دەناڵم پڕ بە دیدەی خەیاڵم
بۆچی ناپرسی حاڵم پەرێشان و ئەبداڵم
هەی نایە نایە نایە چارەی من و تۆ نایە
ئەرێ بۆ نایە

بەهارە خەمڕەوێنە دونیای شیرین شیرینە
کەژ و کێوان ببینە بڕوانە چەن ڕەنگینە
هەی نایە نایە نایە چارەی من و تۆ نایە
ئەرێ بۆ نایە

دەردی من چەند گرانە دەردێکی بێ دەرمانە
دەروونم پڕ لە ژانە دڵم مەکۆی غەمانە
هەی نایە نایە نایە چارەی من و تۆ نایە
ئەرێ بۆ نایە