
ئەو کۆچە چی بوو وا لێکی کردین
چۆڵی کرد ڕوحم بۆ مەنفای بردین
ئاخ نامرین نامرین بۆ یەکتر بین ئیشەڵڵا
گەڵا هەڵوەری بە ماچی لێوت
پاییزت هێنا بە دەنگت بە چرپە و ڕەنگت
ئاخ نامرین نامرین بۆ یەکتر بین ئیشەڵڵا
شەرت بێ لە داخت خاک بەجێ بێڵم
تەرکی دونیا کەم دونیا بێخەبەر بمرم
ئاخ نامرین نامرین بۆ یەکتر بین ئیشەڵڵا