
لە دووری تۆیە ڕەشپۆشم
مەست و خومار و سەرخۆشم
بە ماچت بێ فەرامۆشم
چارۆگە هەولێرییە کۆڵوانە هەولێرییە
ئەوە دەچمە سەر ڕێی مەڕێ
بۆخۆم دەچمە سەر ڕێی مەرێ
یارەکەم شەنگەبێرییە
دەڵێن ئەوڕۆ نۆرە خێرییە
لە دووری تۆیە بێحاڵم
مەست و خومار و عەبداڵم
هیچ گاورێ نەبینێ حاڵم
چارۆگەی بۆ گرێ دەدەم
کۆڵوانەی بۆ گرێ دەدەم
کچێ ئەگەر دایکت ڕازی بێ
دەست لە مەمکت دەدەم
وەڵا دەستێ لە مەمکت دەدەم
چاوت ئەستێرەی دەریازی
هەڵیان دێنی چەند بە نازی
بە کوشتنم ئاواتخوازی
چارۆگەکەی گازرە کۆڵوانەکەی گازرە
ناوێرم دوو قسەی پێ بڵێم
دایکی لەوێ حازرە
ئەرێ توندە دەڵێی ئاگرە
لەسەر پردێ گرتیان سەنگەر
دەستێ نیزامی خۆڵ بەسەر
لنگیان دامێ دەستە و خەنجەر
چارۆگەکەی کۆڵێ تۆ کۆڵوانەکەی کۆڵێ تۆ
عەترم پێیە و بۆم هێناوی بە دیاری دەیدەم بە تۆ
سوێندم و خواردووە و ماچی دەکەم نێوان مەمکۆڵانی تۆ
ئەو چاوانەی هەڵیان دێنی
بە کلە و دەرمان دەیڕەنگێنی
ڕۆژ نییە مردووم لێ نەمرێنی
چارۆگە هەولێرییە کۆڵوانە هەولێرییە
ئەوە دەچمە سەر ڕێی مەڕێ
بۆخۆم دەچمە سەر ڕێی مەڕێ
یارم شەنگەبێرییە
دەڵێن ئەوڕۆ نۆرە خێرییە