عەینەدین ئەڵماسی

مەمکوژە بە ناز

بە دەنگی: عەینەدین ئەڵماسی
شێوەزار: سۆرانی
157
هەتا مەیلت بوو بە مەیلت ژیام
ئێستە بێ مەیلی منیش دڵنیام
مەمکوژە بە ناز بە شلی شاڵەکەت
بمکە بە هاودەم جووتە خاڵەکەت
بمکە بە هاوڕێی جووتە خاڵەکەت

یا بەختو منەن یا ساڵ نەهاوەردەن
سەد نەمام نیام یەک بەر نەهاوەردەن
مەمکوژە بە ناز مەمبڕە بە تێخ
بمکە بە خاتر تەکیەی بابەشێخ
بمکە بە خاتر جەددی بابەشێخ

ئەگەر ناکەی ڕەحمێ بە حاڵم
ئەگەر تۆ نەکەی ڕەحمێ بە حاڵم
دەراتووە ڕیشەم هەرەس بە ماڵم
ڕیشەم دەرهاتووە تاڵان بە حاڵم
مەمکوژە بە ناز بە موژەی چاوانت
بمکە بە خاتر کۆرپەی داوانت
بمکە بە خاتر دوو چاوی جوانت

شێتە مەنازە فرەیش بە جوانیت
تۆ دەسکاری خوای خۆ بۆخۆت خوا نیت
لەم هەموو جوانی خوا دای بەشی تۆ
ئێمەیشی کردە منەتکەشی تۆ
مەمکوژە بە ناز مەمبڕە بە تێخ
بمکە بە خاتر جەدی بابەشێخ