ناسر ڕەزازی

ئامین و ئامین

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
129
ئامین و ئامین وەی ئامینێ بۆخۆم
دنیا دەزانێ من دەربەدەری تۆم

خەرمانەی داوە وەی وەک خەرمانەی گوڵ
چینێ ڕەشبەڵەک وەی چینێ باڵاکوڵ
ئامین و ئامین وەی ئامینێ سەیدی
لە دووی باڵاکەت وەی ڕۆژ گەییە زەردی
وەرە با بڕۆین وەی ڕۆژ گەییە زەردی

یاڕەبی شەو بێ وەی ڕۆژ نەبێتەوە
دەستم لە یەخەی وەی یار نەبێتەوە
ئامین و ئامین وەی ئامینێ سەیدی
لە دووی باڵاکەت وەی ڕۆژ گەییە زەردی
هەستە با بڕۆین وەی ڕۆژ گەییە زەردی