دەرون کاروان

بۆ دواجارە بەجێت دێڵم

بە دەنگی: دەرون کاروان
شێوەزار: سۆرانی
141
بۆ دواجارە بەجێت دێڵم سا ماڵاوا ئازیزەکەم
شاخ و گرد و هەرد ئەکێڵم سا ماڵاوا ئازیزەکەم
ئاخ بۆ ئامانجی ڕۆژی ڕووناک
ڕێگای تاریکی دەکێڵم
بەجێت دێڵم

دەبا بمرم لە تۆفانی دەردی دووری تا فرسەتە
نەکا بمرم لە ڕۆژێکا کە سەرم لەسەر سینەتە
بەجێت دێڵم
دەبا بمرم لە ڕێگای عیشق و ئازادی دڵ پڕ خوێنە
وەک شەرابی جامی بەدمەست بە دەستی خۆت بمڕژێنە

گەر بە جل و بەرگی سپی ئاخ بە بێ ڕۆح هاتە بەر چاوم
بەڵکوو بێنە شینم یاران، بێتە گفتوگۆ کوژراوم
بەجێت دێڵم
بۆ دواجارە بە جێت دێڵم سا ماڵاوا ئازیزەکەم
شاخ و گرد و هەرد ئەکێڵم سا ماڵاوا ئازیزەکەم
ئاخ بۆ ئامانجی ڕۆژی ڕووناک
ڕێگەی تاریکی دەکێڵم
بەجێت دێڵم