چەندە جوان دەڕوا گیانە بەسەر پەنجەوە
ئەیژی سوڵتانە هاوار بەسەر گەنجەوە
باڵای وەک نەمام گیانە هەڵچووە بێ بەر
خۆم مارانگەستە هاوار عاشق بە سێبەر
بەو باڵایەوە گیانە دێوانەی کردووم
لە خزم و لە خێش هاوار بێگانەی کردووم
لە تاڵاوی باڵای گیانە نیمە خورد و خەو
ئارامم نییە هاوار بە ڕۆژ و بە شەو
چەندە جوان دەڕوا گیانە بەسەر پەنجەوە
ئەیژی سوڵتانە هاوار بەسەر گەنجەوە