لەیلا فەریقی مەرزیە فەریقی

ئای چارەی دڵ (ئای شل)

بە دەنگی: لەیلا فەریقی و مەرزیە فەریقی
شێوەزار: سۆرانی
176
لە کوردستان وەدەر کەوتم
تووشی ڕەنج و کەسەر هاتم
ڕەدووی عەشقی لاوم کەوتم
دەڵێن هات ڕابورد سواری چاوکاڵ
دونیای ڕوونی لێم کردۆ تاڵ
ئەرێ ئای چارەی دڵ بازی سەرچڵ
هەڵوەدای تۆم ئەرێ شەماڵی سڵ

لەگەڵ تۆمە چاوی چاوم
لەسەر تۆ زۆریان لێداوم
وەمزانی خەڵات کراوم
دەڵێن هات ڕابورد سواری چاوکاڵ
دونیای ڕوونی لێم کردۆ تاڵ
ئەرێ ئای چارەی دڵ بازی سەرچڵ
هەڵوەدای تۆم ئەرێ شەماڵی سڵ

لە کوردستان وەدەر کەوتم
تووشی ڕەنج و کەسەر هاتم
ڕەدووی عەشقی لاوم کەوتم
دەڵێن هات ڕابورد سواری چاوکاڵ
دونیای ڕوونی لێم کردۆ تاڵ
ئەرێ ئای چارەی دڵ بازی سەرچڵ
هەڵوەدای تۆم ئەرێ شەماڵی سڵ