عەدنان کەریم

کراس ڕەشێ

بە دەنگی: عەدنان کەریم
شێوەزار: سۆرانی
168
ئەی وەی کراس ڕەشێ بە لەنجە مەڕۆ
دەیدا لە کوڵمت گەرمای نیوەڕۆ
هەی وەی گەرمای نیوەڕۆ

ئەی وەی وەی کراس ڕەشێ بە لەنجە مەرۆ
دەیدا لە کوڵمەت گەرمای نیوەڕۆ
هەی وەی گەرمای نیوەڕۆ

چاوان مەڕێژە بە کلەکەی کۆیە
ئەم هات و چۆیەم هەر لەبەر تۆیە
هەی وەی هەر لەبەر تۆیە
ئەی وەی وەی کراس ڕەشێ بە لەنجە مەرۆ
دەیدا لە گۆنای گەرمای نیوەڕۆ
دەیدا لە کوڵمت گەرمای نیوەڕۆ
هەی وەی گەرمای نیوەڕۆ