عەدنان کەریم

کوردستان جوانی

بە دەنگی: عەدنان کەریم
شێوەزار: سۆرانی
257
کوردستان جوانی یەکجار شیرینی
بێ شک بەهەشتی سەرڕووی زەمینی
کوردستان خاوەن هۆریی نەخشینی
دایم ڕازاوە و جوان و ڕەنگینی

سەراسەر شاخ و باخ و گوڵزاری
پڕ لە سۆلاڤ و کانی و ڕووباری
خاکی کرمانج و زازا و سۆرانی
ڕاوگە و هەوارگەی لوڕ و گۆرانی

باران و تەرزەی بەفری زستانت
وەرزی خەزانی گەڵاڕێزانت
گوڵ و هەڵاڵە و بۆنی ڕیحانت
لاوی سۆران و کیژی بۆتانت
کوردستان جوانی یەکجار شیرینی
بێ شک بەهەشتی سەرڕووی زەمینی
کوردستان خاوەن هۆریی نەخشینی
دایم ڕازاوە و جوان و ڕەنگینی