
چی بنووسم باسی چی بکەم
باسی کام یادگاریت بۆ بکەم
من هەموو شەوێکی غوربەت
شیوەنی دووری بۆ تۆ بکەم
نامەیەکت بۆ ئەنێرم
دا بە گریان بیخوێنەوە
با وشەکانی بە بێدەنگ لە فرمێسکا نەتوێنەوە
لە گریانا نەتوێنەوە
حەز ئەکەم بەر لەوەی بمرم لە خەمی سەختی غوربەتدا
نامەیەکی بۆنخۆشی تۆ دیارییەکی تۆم پێ بگا
ڕۆژانێکی تەمەنکورت بوو خۆشیی عەشق بڕایەوە
خۆزگە ڕۆژێ لەو ڕۆژانە دووبارە ئەگەڕایەوە