ئەیووب عەلی

مەستوورەی مەستان

بە دەنگی: ئەیووب عەلی
شێوەزار: سۆرانی
350
چرا خامۆش بێ دڵ خامۆش نابێ
مەستووڕێ ئامان مەستوورێ گیان
دڵ لە ئاستی دڵ فەرامۆش نابێ
مەستوورێ ئامان ئەی هاوار
مەستوورەی مەستان
کیژی چاومەستان
دەچێتە نێو ڕان ئەی هاوار

بریا یەکەم ڕۆژ نەئەبووی بە یارم
مەستووڕێ ئامان مەستوورێ گیان
نەئەبووی بە ئازار بۆ دڵەی زامارم
بۆ دڵەی زامارم ئەی هاوار
مەستوورەی مەستان
کیژی چاومەستان
دەچێتە نێو ڕان ئەی هاوار

قەستەم بە سۆزی دڵەی ئەسیرم
مەستووڕێ ئامان مەستوورێ گیان
تا ساتێ مابم ناچی لە بیرم
ناچی لە بیرم ئەی هاوار
مەستوورەی مەستان
کیژی چاومەستان
دەچێتە نێو ڕان ئەی هاوار