
لێم ڕەنجا لێم تۆراوە وا دیسان ئەو نازدارە
چی بکەم دڵی نەرم بکەم ئاشت بێتەوە ئەمجارە
هەستی دڵداری نییە سۆز و بەزەیی نییە
هەست و سۆزی نەماوە هەتا بڵێی زۆردارە
بە زوڵفی یان بە چاوی شەیدای کردم و نازانم
عاشقی بووم و شەیدای بووم تازە دڵی فڕانم
بە زوڵفی یان بە چاوی شەیدای کردووم نازانم
عاشقی بووم و شەیدای بووم تازە دڵی فڕانم
هەستی دڵداری نییە سۆز و بەزەیی نییە
هەست و سۆزی نەماوە هەتا بڵێی زۆردارە
بە زوڵفی یان بە چاوی شەیدای کردم و نازانم
عاشقی بووم و شەیدای بووم تازە دڵی فڕانم
بە ماچ و بە چەپکەگوڵ چی بکەم ئاشت نابێتەوە
فرمێسکی نازی چاوی هەر دێت و نابڕێتەوە
هەستی دڵداری نییە سۆز و بەزەیی نییە
هەست و سۆزی نەماوە هەتا بڵێی زۆردارە