
ئیمشەو دوو شەوە سەوزەکەم دوور لە یارانم
وەک باخچەی بێ ئاو چاوکەژاڵ عاشقە بارانم
سەوزە مەڕۆ سەوزەکەم سەوزەکەی گیانم
لە کێ تۆریاوی سەوزەکەم ئەی باڵابەرز نەشکێنی باڵم
ئیمشەو دوو شەوە سەوزەکەم نەمکردووە ماچێ
داخی ئەو ماچەیش سەوزەکەم لە دڵم دەرناچێ
سەوزە مەڕۆ سەوزەکەم سەوزەکەی گیانم
لە کێ تۆریاوی چاوکەژاڵ ئەی نازەنین نەشکێنی باڵم
ئەو ڕێزەماڵەی سەوزە گیان بە ڕزی ئەنگۆوە
هەمووم خۆش دەوێ سەوزەکەم بە بۆنەی تۆوە
سەوزە مەڕۆ سەوزەکەم سەوزەکەی گیانم
لە کێ تۆریاوی سەوزەکەم ئەی نازەنین نەشکێنی باڵم
خودا دەزانێ سەوزە گیان من بۆ تۆ چۆنم
بۆی کزەی کەباب سەوزە گیان ئەی باڵابەرز دێ لە دەروونم
بۆی کزەی کەباب سەوزە گیان دێ لە دەروونم