
چوار فریشتەی ئاسمانن نازداری نازدارانن
بە هەر چواریان دڵێکن کە خاکی کوردستانن
چوار فریشتەی بێگەردن دڵداری پیاوی مەردن
بە هەر چواریان چاوێکن بینایی هەموو کوردن
چوار فریشتەی ئاسمانن نازداری نازدارانن
بە هەر چواریان دڵێکن کە خاکی کوردستانن
چوار فریشتەی چاوەڕێن دێن و ئەچن ناسرەوێن
بە هەر چواریان مۆمێکن بۆ ئازادی ئەسووتێن
بۆ ئازادی ئەسووتێن
چوار فریشتەی ئاسمانن نازداری نازدارانن
بە هەر چواریان دڵێکن کە خاکی کوردستانن
چوار فریشتەی بێزارن لە چوار گولەی خەسارن
چوار گوڵاڵەی باخێکن گوڵشەنی بێ بژارن
چوار فریشتەی ئاسمانن نازداری نازدارانن
بە هەر چواریان دڵێکن کە خاکی کوردستانن
چوار فریشتەی ڕەشپۆشن کە چی هەروا ڕووخۆشن
خولقانێکی هەر بە زۆر*؟؟؟ ڕەنگاوڕەنگیان ئەپۆشن
ڕەنگاوڕەنگیان ئەپۆشن
چوار فریشتەی ئاسمانن نازداری نازدارانن
بە هەر چواریان دڵێکن کە خاکی کوردستانن
*؟؟؟= ئەو بەشەیەمان بۆ ساغ نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە ڕێگەی بەشی ڕاپۆرتی هەڵە بۆمانی بنووسن
زۆر سپاس