برایانی زێ زێ

مەستوورە

بە دەنگی: برایانی زێ زێ
شێوەزار: سۆرانی
146
بەختێک لە ئەزەڵ سیاچارە بێت
دەسی لێ مەدەن با ئاوارە بێت
ئەی کزە لە باوانت کەوێ مەستوورە
ماچێ بۆ دەرمانم دەوێ ڕێم دوورە

قەڵای مەریوان پاڵم دا پێوە
قەڵاکەم ڕووخا پاڵدەم وە کوێوە
ئەی کزە لە باوانت کەوێ مەستوورە
ماچێ بۆ دەرمانم دەوێ ڕێم دوورە

ڕەنگزەردیی گەڵا خەتای پاییزەن
ڕەنگزەردییەکەی خۆم دووری ئازیزەن
ئەی کزە لە باوانت کەوێ مەستوورە
ماچێ بۆ دەرمانم دەوێ ڕێم دوورە

ئەرێ وەی نوشتەکەی مەلا کاری جادووە
نوشتەکەی مەلا کاری جادووە
دڵم دەمێکە ئالوودە بووە
ئەی کزە لە باوانت کەوێ مەستوورە
ماچێ بۆ دەرمانم دەوێ ڕێم دوورە

خوا بمکەی بە دار یا بمکەی بە بەرد
بمکەی بە هاوڕێی جوانی سوخمەزەرد
ئەی کزە لە باوانت کەوێ مەستوورە
ماچێ بۆ دەرمانم دەوێ ڕێم دوورە

من لەم بەرەوە تۆ بەو بەرەوە
هەر دووکمان سووتاین لە بەر خۆرەوە
بەو بەر خۆرەوە
ئەی کزە لە باوانت کەوێ مەستوورە
ماچێ بۆ دەرمانم دەوێ ڕێم دوورە

سەرچاوەی دەق: کەناڵی تلگرامی مامۆستا سمکۆ پاکزاد