برایانی زێ زێ

خەنەبەندانیەتی

بە دەنگی: برایانی زێ زێ
شێوەزار: سۆرانی
158
ئەرێ وەی کزە لە باوانت کەوێ یار خەنەبەندانیەتی
کزە لە بابانت کەوێ یار خەنەبەندانیەتی
ئەرێ ماچێ بۆ دەرمانم دەوێ ئۆف خەنەبەندانیەتی
بۆ دەرمانی دەردم دەوێ یار شەدە لە ملانیەتی
لێکیان کردین کۆستیان کەوێ ئۆف خەنەبەندانیەتی
های خەنەبەندان شەدە لە ملان هەوری لە ملانیەتی
تۆ تماشای قەد و باڵای کە دایکی بە قوربانیەتی

جووتێک ساقین گوارە زێڕن ئۆف خەنەبەندانیەتی
مەی لە مەیخانان دەگێڕن یار شەدە لە ملانیەتی
عاشق لە دین وەردەگێڕن ئۆف خەنەبەندانیەتی
های خەنەبەندان شەدە لە ملان هەوری لە ملانیەتی
تۆ تماشای قەد و باڵای کە دایکی بە قوربانیەتی

یاخودا هەر وا گەرد و تۆز بێ ئۆف خەنەبەندانیەتی
یاڕەب هەر وا گەرد و تۆز بێ ئۆف خەنەبەندانیەتی
دەسرۆکەی لە ملان ئاڵۆز بێ یار شەدە بە ملانیەتی
لەیلەکەم جەژنەت پیرۆز بێ دایکی بە قوربانیەتی
ئەرێ وەی خەنەبەندان شەدە لە ملان هەوری لە ملانیەتی
تۆ تماشای قەد و باڵای کە دایکی بە قوربانیەتی

لە دوێنێوە لە پێرێوە ئۆف خەنەبەندانیەتی
دەگریم بە چاوی کوێرەوە خەنەبەندانیەتی
غەریبم بێ بمبەرەوە ئۆف شەدە بە ملانیەتی
تۆریاگم ئاشتم کەرەوە و دایکی بە قوربانیەتی
تۆراوم ئاشتم کەرەوە و ئۆف خەنەبەندانیەتی
ئەرێ وەی خەنەبەندان شەدە لە ملان هەوری لە ملانیەتی
تۆ تماشای قەد و باڵای کە دایکی بە قوربانیەتی

چاو دەگێڕم دیار نییە خەنەبەندانیەتی
پیاو دەنێرم لە ماڵ نییە هەوری لە ملانیەتی
لێو قەیتانی فەڕەنگییە خەنەبەندانیەتی
ماچی نەکەی کەیفی نییە و دایکی بە قوربانیەتی
خەنەبەندان شەدە لە ملان هەوری لە ملانیەتی
تۆ تماشای قەد و باڵای کە دایکی بە قوربانیەتی
تۆ تماشای قەد و باڵای کە یار خەنەبەندانیەتی

ئەرێ زولفی تۆم بێ شانە جوانە ئۆف خەنەبەندانیەتی
زولفی تۆم بێ شانە جوانە خەنەبەندانیەتی
چۆن ئاڵۆزە و پەرێشانە شەدە لە ملانیەتی
کەمەندی دڵی عاشقانە دایکی بە قوربانیەتی
ئەرێ وەی خەنەبەندان شەدە لە ملان هەوری لە ملانیەتی
تۆ تماشای قەد و باڵای کە دایکی بە قوربانیەتی

نە مەجنوونم نە فەرهادم ئۆف خەنەبەندانیەتی
نە مەجنوونم نە فەرهادم خەنەبەندانیەتی
عەزابکێشی ڕەنج بە بادم شەدە بە ملانیەتی
خودا حاسڵ کەی مرادم دایکی بە قوربانیەتی
ئەرێ وەی خەنەبەندان شەدە لە ملان هەوری لە ملانیەتی
تۆ تماشای قەد و باڵای کە دایکی بە قوربانیەتی

ئەرێ قوربانت بم ئەی بای شەوێ خەنەبەندانیەتی
قوربانت بم ئەی بای شەوێ خەنەبەندانیەتی
دڵ مەجنوونە و لەیلی دەوێ دایکی بە قوربانیەتی
ئەرێ خەنەبەندان شەدە لە ملان هەوری لە ملانیەتی
تۆ تماشای قەد و باڵای کە دایکی بە قوربانیەتی