حسام لوڕنژاد

باڵابەرز

بە دەنگی: حسام لوڕنژاد
شێوەزار: سۆرانی
135
بە دەر ماڵەکەی بمکێشن بە دار
لە دەر ماڵەکەی گیانا بمکێشن بە دار
بەڵکوو بوێنم گیانا باڵای شەدەلار
سۆیبە باڵابەرز هەستە بەیانە
دەم لە ناوی دەم سێفی لوبنانە
دەم لە ناوی دەم دەس لە ملانە

چاوەکەت ڕەشە زۆر پێی مەنازە
چاوەکەت ڕەشە گیانا زۆر پێی مەنازە
بە هەر ناکەسێ دڵت مەبازە
بە هەر ناکەسێ گیانا دڵت مەبازە
سۆیبە باڵابەرز هەستە بەیانە
دەم لە ناوی دەم سێفی لوبنانە
دەم لە ناوی دەم دەس لە ملانە

بیکە بۆ خاتر زەردەی خۆرائاوا
بیکە بۆ خاتر گیانا زەردەی خۆرئاوا
سەرت دەربێنە لە نێو کەژاوە
سەرت دەربێنە گیانا لە نیو کەژاوە
سۆیبە باڵابەرز هەستە بەیانە
دەم لە ناوی دەم سێفی لوبنانە
دەم لە ناوی دەم دەس لە ملانە

چاوڕەشەی لێو بە خەندە
ئای بەلەنجە و بەلەنجە
ئەرێ چاوڕەشەی لێو بە خەندە
ئای بەلەنجە و بەلەنجە
سەر کوڵمەت دەڵێی قەندە
ئای بەلەنجە و بەلەنجە
ئەرێ دونیا بە بێ باڵای تۆ
باڵای تۆ گیان باڵای تۆ
زیندان و کۆت و بەندە
ئای بەلەنجە و بەلەنجە
ئەرێ خۆ من بە بێ تۆ ئەرێ وەک مردوو مردووم
ئەرێ هەر وام لەو خەیاڵی لەیلێ گیان ئەرێ ساڵی ڕابردووم