لە یارەوە...
لە شۆخ و شەنگی پارەوە
لە ڕازی پڕ نیهانییا
لەگەڵ شنەی بەیانییا
پەیام لە یاری جوانەوە
گەیشتە لام
چ نامەیێ؟...
وەی وەی
چ نامەیێ؟
چ پەنجەیێ؟ چ خامەیێ؟
ئەوەندە دڵ ئەکاتەوە؟
خەفەت لە بیر ئەباتەوە
ئەخاتە ناخی گیانەوە
تەزووی بەتام؟
بەرامەکەی...
وەی وەی
بەرامەکەی
گوڵاوی باخی نامەکەی
کە ئاوی زیندەگانییە
شەڕابی کامەرانییە
گوڵی هیوای ژیانەوە
گوڵی هیوا
هۆنراوە: ئەحمەد هەردی