کەویار هادی

گەوهەرێ

بە دەنگی: کەویار هادی
شێوەزار: سۆرانی
153
ئامان ئامان... ئۆف ئیمانم
ئاخ لەبۆت با بناڵم
لەبۆت با بمێنم ئامان

ئەی فەلەک ڕاستۆ نەبی بۆ هیچ و پووچیی دەورەکەت
گورگ ئەبێتە شوانی ڕان و دز ئەبێتە ئەولیا
ئیمانم ئامان ئامان... ئۆف لەبۆت با بناڵم ئۆف

گەوهەرێ گیان گەوهەرێ با غەم بڕوا شادی بێ
سۆزی ڕاز و ئەوینت کچێ بە ئەسپایی و ئەستەم دێ
خۆشی لەو وڵاتەیدا کچێ بە زۆر دەڕوا و بە کەم دێ
ئەو ڕۆژەم لە خودا دەوێ وەی گەر فەیزێکت بۆ دڵ بێ

لە یاری خۆم زیز بووم، وەی لە عالەم وایە گێژم
سەودایە لە سەری دام، کچێ وەک بولبولان دەبێژم
چ برین لە خۆم شک نابەم وەی بێ برین خوێناو دەڕێژم