بە سەد خوێنی جگەر فێری نیاز و ناز و ئیشوەم کرد
کەچی ئێستێ کە دەمبینێ دەڵێ سا لاچۆ بەملاوە
کراس زەردێ کراس زەردێ کراس زەردێم لێ ئاڵاوە
کراس زەردێ دەکەمە بووک دەیبەم بۆ باغی شەقڵاوە
بەرامبەرم ڕامەبوورە گڕەی جەرگم وەک تەنوورە
بۆ ماچێکت دڵ زەروورە کراس زەردێ کراس زەردێ
کراس زەردێ کراس زەردێ کراس زەردێم لێ ئاڵاوە
کراس زەردێ دەکەنە بووک بیبەنە بۆ باغی شەقڵاوە
بەرامبەرم دامەنیشە جەرگت دەرهێنام لە ڕیشە
ئەو دەردەی لە تووە لە منیشە کراس زەردێ کراس زەردێ
کراس زەردێ کراس زەردێ کراس زەردێم لێ ئاڵاوە
کراس زەردێم بۆ بکەنە بووک بیبەن بۆ باغی شەقڵاوە