خاڵە هۆ خاڵۆ
خاڵە خاڵەی تفەنگ لە شان
بۆ گەرمیان ئەڕۆی خاڵە یانە بۆ کوێستان
گەر بۆ کوێستانە خاڵە منیش دێم لە دووت
هەڵسە با برۆین خاڵۆ هەر دووکمان بە جووت
کوێستانان خاڵ خاڵ خاڵە بەفری ناچێتۆ
ئەو کچە تۆراوە گیانە ئاشتی نابێتۆ
ئای خاڵەی ڕێبوار خاڵە ڕێگا نازانم
بۆ گەرمیان ئەمبەن خاڵە خەڵکی کوێستانم
لە دوورەوە هاتووم گیانە بناسە دەنگم
تۆزی کەژ و کێو گیانە نیشتووە لە ڕەنگم
ئای خاڵەی ڕێبوار خاڵە ڕێگاکەم دوورە
مەنزڵ بێ پایان خاڵە توێشوو زەروورە
من کە دیم لەیلا گیانە خوێن بە بەرگە
ئیتر نیم بە تەن(تەنگ) گیانە سزای مەرگە
ئای خاڵەی ڕێبوار خاڵە ڕێگاکەم دوورە
مەنزڵ بێ پایان خاڵە توێشوو زەروورە
یاخوا هەر شەو بێ گیانە ڕۆژ نەبێتەوە
دەستم لە یەخەی گیانە یار نەبێتەوە
ئای خاڵەی ڕێبوار خاڵە ڕێگا نازانم
بۆ گەرمیان ئەمبەن خاڵە قەزات لە گیانم