ژاڵە سنەیی

داهاتوو چۆن ئەبێت؟

بە دەنگی: ژاڵە سنەیی
شێوەزار: سۆرانی
122
نەمئەزانی خۆشەویستیت
ئەو ئۆخەیەی یەکەم رۆژانی دیتنم*
لێ ئەگۆڕێ بە هاواری
سووتام برژام
نەمەزانی
نەمەزانی ڕۆحم ئەبێ بە کۆڵەکە و
لاولاوی هەناسەی ساردم
بە باڵایا هەڵئەگرێ*

ئەو ڕۆژانە
پێکەنینی فریشتە بوو
ئەستێرە و گوڵ و جوانی بوو
بە سەرمانا دائەباری
کەی ئەمزانی
ئەم ڕۆژە دێت
تاسەی دووریت، زریانی عەشق و دڵداریت
ئەم شاخ و ئەو شاخم پێ دەکات گیان دا* پێ دەکات
هۆنراوە: ژیلا حوسەینی

*= ئەو شوێنانە لە هۆنراوەی شاعیردا بە شێوەی "دیتنتم"، "هەڵئەگەڕێ" و "ئەم شاخ ئەو شاخم پێ ئەکات" هاتووە.