ژاڵە سنەیی

میوانداری

بە دەنگی: ژاڵە سنەیی
شێوەزار: سۆرانی
110
سێتارێک و سێ گۆرانی و سێ پەڕە شێعری دڵداری
یەکیان ناسی و بوون بە دۆستی گیانی گیانی، گیانی گیانی
بەیەکەوە ژوورێکیان گرت
لەو ژوورەشدا میوانداریی شەو* و بیر و تاسەیان کرد
شەو تا بەیان ئەم دەستی ئەوی ئەگووشی
ئەو دەستی بەسەر ئەوی تریاندا ئەهێنا

ئەمیان بیلبیلەی چاوی خۆی بۆ دانابوون
ئەوی تریان جگەرەی جەرگ
بۆ بەیانی هیچیان وەک خۆیان نەمابوون
هەر بەو شەوە بە قەد عومرێ چاوەڕوانی باڵایان کرد
تێک ئاڵان و چی بەجێما؟
خۆرەتاوی عەشق و جوانی
هۆنراوە: ژیلا حوسەینی

*= لە هۆنراوەی شاعیردا "شاخ" هاتووە.