دڵەکەی وەرگرتم

ئەلبۆم: ڕادیۆ تاران شێوەزار: سۆرانی 1597

ئەی دڵ هەڵدڕێی بە نووکی خەنجەر بۆچی لە دونیا لێم بووی بێخەبەر ئەی هاوار لێم بووی بێخەبەر بۆچی لە دونیا کردمت دەربەدەر ماڵوێران کردمت دەربەدەر دڵەکەی وەرگرتم وازی لێ هێنام نەمزانی چی بوو جەرگی دەرهێنام ئەی هاوار جەرگی دەرهێنام ئەی هەڵبدڕێی بە نووکی دەبان بۆچی لە دونیا کردمت سەرگەردان ئەی هاوار کردمت سەرگەردان بۆچی لە دونیا کردمت پەشیمان ئەی هاوار کردمت پەشیمان دڵەکەی وەرگرتم وازی لێ هێنام نەمزانی چی بوو جەرگی دەرهێنام ئەی هاوار جەرگی دەرهێنام ئەی دڵم زەلیل بی زەلیلت کردم موحتاج بە دەرکی نامەردت کردم ئەی هاوار نامەردت کردم موحتاج بە دەرگای نامەردت کردم هەر پیر بی نامەردت کردم دڵەکەی وەرگرتم وازی لێ هێنام نەمزانی چی بوو جەرگی دەرهێنام ئەی هاوار جەرگی دەرهێنام ئەی دڵ هەمیشە لە گریە و زار بی ئەی دڵ هەمیشە ڕەنج بەخەسار بی هەر وا ڕەنگزەرد و تۆ لێوبەبار بی ئەی هاوار تۆ لێو بەبار بی گەر دڵی منیشی دایمە بیمار بی دە بڕۆ دەی ئەی با بیمار بی دڵەکەی وەرگرتم وازی لێ هێنام نەمزانی چی بوو جەرگی دەرهێنام ئەی هاوار جەرگی دەرهێنام

Ey dil heldirêy be nûkî xencer Boçî le dunya lêm bûy bêxeber Ey hawar lêm bûy bêxeber Boçî le dunya kirdimit derbeder Malwêran kirdimit derbeder Dilekey wergirtim wazî lê hênam Nemzanî çî bû cergî derhênam Ey hawar cergî derhênam Ey helbidrêy be nûkî deban Boçî le dunya kirdimit sergerdan Ey hawar kirdimit sergerdan Boçî le dunya kirdimit peşîman Ey hawar kirdimit peşîman Dilekey wergirtim wazî lê hênam Nemzanî çî bû cergî derhênam Ey hawar cergî derhênam Ey dilim zelîl bî zelîlit kirdim Muhtac be derkî namerdit kirdim Ey hawar namerdit kirdim Muhtac be dergay namerdit kirdim Her pîr bî namerdit kirdim Dilekey wergirtim wazî lê hênam Nemzanî çî bû cergî derhênam Ey hawar cergî derhênam Ey dil hemîşe le girye û zar bî Ey dil hemîşe renc bexesar bî Her wa rengizerd û to lêwbebar bî Ey hawar to lêw bebar bî Ger dilî minîşî dayme bîmar bî De biro dey ey ba bîmar bî Dilekey wergirtim wazî lê hênam Nemzanî çî bû cergî derhênam Ey hawar cergî derhênam

ڕاپۆرتی هەڵە