بە کۆترێکی سپیم وت
تۆش بەرەو کوێ ئەفڕی
وتی لەم ئاسمانە فراوانە
شوێنێ بۆ من نەماوە
وتم خۆ تۆ ڕاس ناکەی
کۆتران هەموو وەک تۆوەن
شوێنی خۆیان لە مەینەتیدا
هەرگیز بەجێ ناهێڵن
وتم گەر هەموو کۆترێ
لە کاتی مەینەتیدا
ئاسمانی جوان بەجێ بێڵن
ئەبێ لە ئاسمان کێ بفڕێ
ئەڵێن کۆترەکان لەمێژە ئەم شارەیان جێهێشتووە
وتم خەتای ئەو کەسەیە خۆشەویستی نەهێشتووە
کوا کۆتر لە شوێنێک ئەژی ڕق و کینە و مەرگی تیا بێت
ئەم شارە بۆ خۆشەویستی و ماڵی هیچ کۆتر و کەسێک نابێ