ئەڵێم ئەم شارە جێ بێڵم سەفەر کەم
بڕۆم و خۆم لە عالەم دەربەدەر کەم
بە هاواری دڵ و بارانی دیدەم
لە دەردی خۆم هەموو عالەم خەبەر کەم
ئەڵێم ئەم شارە جێ بێڵم سەفەر کەم
بڕۆم و خۆم لە عالەم دەربەدەر کەم
ڕەفیقانم گەلێ پەیمان شکێنن
بلا ڕاکەم لە دیتنیان حەزەر کەم
هەڵۆی شاخم کەوی دیلی قەفەس نیم
بڕۆم و ڕوو لە کێوان و کەمەر کەم
ئەڵێم ئەم شارە جێ بێڵم سەفەر کەم
بڕۆم و خۆم لە عالەم دەربەدەر کەم
هەموو نامۆن و من تاک و غەریبم
نەماوە ئاشنا بۆ کوێ نەزەر کەم
شەوارەم بێ نەبینم ڕۆژی ڕووناک
ئەگەر بەو شارەدا ئیتر گوزەر کەم
ئەڵێم ئەم شارە جێ بێڵم سەفەر کەم
بڕۆم و خۆم لە عالەم دەربەدەر کەم