زاهیر جەلال

بووکی ژێر دەواری ڕەش

بە دەنگی: زاهیر جەلال
شێوەزار: سۆرانی
174
مەستم بە نەشئەی ئاخ شاناز خەیاڵێ*؟؟؟
ناکام دای لە ڕووم ئاخ کزەی شەماڵێ
بەڵام شەماڵ چی؟ وەک ئاگر بە تین
هێنایەوە ژان زامانی دێرین
وتم بە شەماڵ، شەماڵی ئازیز
جوانی بەهار و ماتەمی پایز
خۆ تۆ فێنکی دڵ زامدارانی
یەکەم هاوڕازی بەری بەیانی

باغەوانەکەی باغ لە بەر لێژ خۆم
ڕەنجەڕۆی دەوران دەروون پڕئێش خۆم
باغم هاتە بەر بە گوڵی زۆر جوان
نەمزانی دوژمن بۆچ لە منی شێوان
کە سەر هەڵئەبڕم کوژرا *؟؟؟
لە ژیانم خۆم کرد منیش بێبەری
باوکەکەی باوکم شێری ناو مەیدان
لەشکرشکێنی دەستەی دوژمنان
بە دەستی ناپاک ڕژاندیان خوێنت
تۆڵەی تۆ هەرگیز ناڕوا لە شوێنت

*؟؟؟= ئەو وشانەمان بۆ ساغ نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە ڕێگەی بەشی "ڕاپۆرتی هەڵە" بۆمانی بنووسن.
زۆر سپاس