چاوبازی لێو بە خەندە سەرکوڵمەت عەینی قەندە
دونیا بەبێ چاوی تۆ زیندان و کۆت و بەندە
دە وەرە گوڵم نێوی دڵم تا هێزم ماوە
دە وەرە گوڵم بەندی دڵم تا عەترت ماوە
باسکت بکە بە سەرینم ئەی نازەنینم
قۆڵت بکە بە سەرینم مەرگت نەبینم
چاوت شینە، پرچت کاڵ، ئەبرۆت ڕەش وەک پەڕی داڵ
نەمرم دەتبەم و دەڕۆم ناسکێ هەر ساڵی ئەوساڵ
نەمرم دەتبەم و دەڕۆم جوانێ هەر ساڵی ئەوساڵ
دە وەرە گوڵم هێزی دڵم تا عەترت ماوە
دە وەرە گوڵم بەندی دڵم تا بۆنت ماوە
باسکت بکە بە سەرینم ئەی نازەنینم
قۆڵت بکە بە سەرینم مەرگت نەبینم
خۆزگەم بەوەی لە دووی تۆ کە دەڕوانێ لە ڕووی تۆ
خۆزگەم بەوەی لە دووی تۆ کە دەڕوانێتە ڕووی تۆ
لە حەسرەت جووتێ لیمۆ دەمرم بە ئارەزووی تۆ
دە وەرە گوڵم بەندی دڵم تا هێزم ماوە
دە وەرە گوڵم هێزی دڵم تا عەترت ماوە
باسکت بکە بە سەرینم ئەی نازەنینم
قۆڵت بکە بە سەرینم مەرگت نەبینم