خۆشەویستیت بارانێکە خاکی خەمم ئەشواتەوە
ئاوازێکی پڕ سەفایەو دڵم ڕووناک ئەکاتەوە
سەرنجی تۆ شەپۆلێ بوو خاکی خەمی ڕاماڵیوم
ئەو دەمانەی لە تۆ دوورم وا هەستەکەم خێر نەدیوم
بەڕووی خۆرت سەرهەڵبێنە بەڵام ساتێک مەڕۆرەوە
بەسەر باڵای تەنیایما وەکو باران داکەرەوە
تاڤگەی خەیاڵ لەتۆوە دێ دەڕژێتە ناو دڵی مەنگم
هەروەک باخی دەمەو پاییز بێ سروەی تۆ من بێ ڕەنگم
تۆ بەهاری و گیان بەبەری دڵی مردووم ئەکەیتەوە
نازانم چۆن خەیاڵیشم بەرەو لای خۆت ئەبەیتەوە
خۆشەویستیت بارانێکە خاکی خەمم ئەشواتەوە
ئاوازێکی پڕ سەفایەو دڵم ڕووناک ئەکاتەوە