فاتمۆکێ چەند بە چۆماندا هاتم
کێل گەردنێ شەختەی پایزێ ئەنگاوتم
ئەرێ فاتمۆکێ بە فدای باڵاکەت هاتم
کێل گەردنێ دایکت تۆی کرد بە خەڵاتم
ئەرێ فاتمۆکێ کوێستان چەند خۆشە کوێستان
بۆت نەژیم سینگی تۆم باغ و بێستان
فاتمۆکێ لە کوێت بۆ بێنم دۆستان
کێل گەردن پاش تۆ ناگرم هیچ دۆستان
ئاخ ئەو چاوانەی وا خوماری نازن
گیانە بە ئیما ئیمانم دەخوازن
گیانە هاتە دەر وەک ڕۆژ شای شەکەرلێوان
گیانە غەمزەکە و ڕەمزی تورکی پێشتازن
فاتمۆکێ چەند بە چۆماندا هاتم
کێل گەردن شەختەی پایزێ ئەنگاوتم
ئەرێ فاتمۆکێ بە فدای باڵاکەت هاتم
بۆت نەژیم دایکت تۆی کرد بە خەڵاتم