میکائیل مەهابادی

نارین نارین

بە دەنگی: میکائیل مەهابادی
شێوەزار: سۆرانی
127
یارم سەرتۆپی دێیە جووتێ هەناری پێیە
قەرار بوو بۆ منی بێنێ یارم ئەو جووتە بێیە
نارین نارین ناسکۆڵە و مەزەداری
بێ بمدەیە ماچێ چەندە شۆخ و نازداری
نارین

نارینم چاوی جوانە ئەوڕۆکە لێم میوانە
دەڵێی هۆریی بەهەشتە سینگ بەفری کەلیخانە
نارین نارین ناسکۆڵە و مەزەداری
بێ بمدەیە ماچێ چەندە شۆخ و نازداری
بێ بمدەیە ماچێ چەندە ناسک و نازداری
نارین

بە باڵا وەک چنارە مەمک باخچەی هەنارە
لە نێو ئەو شارە تاقە یاری من چاوخومارە
نارین نارین ناسکۆڵە و مەزەداری
بێ بمدەیە ماچێ چەندە شەنگ و نازداری
بێ بمدەیە ماچێ چەندە شۆخ و نازداری
نارین

نارینم گەردنکێلە گریاوە و چاوی لێڵە
یارم قەولی پێداوم زۆر جوانچاک و جحێڵە
نارین نارین ناسکۆڵە و مەزەداری
بێ بمدەیە ماچێ چەندە شەنگ و نازداری
بێ بمدەیە ماچێ چەندە شۆخ و نازداری
نارین