فەتانە وەلیدی

بە لەرزانە

بە دەنگی: فەتانە وەلیدی
شێوەزار: سۆرانی
103
یار بە لەنجە و لار هات
دۆس بە لەنجە و لار هات
وەک کەوی خوەشڕەفتار
یارم بەرەو خوار هات
یاخودا بای هەڵکات
سەرپۆشەکەی لابدات
ئەر وەی بە لەرزانە
توخودا بە لەرزانە
زولفی ڕەشی بە بای بەهار
پەخش و پەرێشانە
ئەگریجەی دەق داوە
زوڵفی کردووە شانە

سەر دامەخە گیانە
لایێ بکە بەملاوە
لەسەر ڕێت وێسیاوم مەڵێ بڕۆ لاوە
چاوت لێم هەڵبێنە جەرگم بۆت سووتاوە
ئەر وەی بە لەرزانە
توخودا بە لەرزانە
زولفی ڕەشی بە بای بەهار
پەخش و پەرێشانە
ئەگریجەی دەق داوە
زوڵفی کردووە شانە

ئۆغر بەخێر نازدار دە بڵێ عەزمی کوێتە
یەواش بڕۆ سەرخوەت دڵم لەبەر پێتە
ساتێ بووە مێوانم ماڵم لەسەر ڕێتە
ئەر وەی بە لەرزانە
توخودا بە لەرزانە
زولفی ڕەشی بە بای بەهار
پەخش و پەرێشانە
ئەگریجەی دەق داوە
زوڵفی کردووە شانە